امروز جمعه در اربیل کردستان یه ماشین بمب گذاری شده نزدیک سفارت امریکا منفجر شد که خسارت جانی زیادی به همراه داشت که تا این لحظه اطلاع جدیدی در مورد کشته شده ها منتشر نشده ...
لە شارۆچکەی عەینکاوە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەنزیک کونسوڵخانەی ئەمریکا تەقییەوە.
عەمید نەبی، بەڕێوەبەری پۆلیسی عەینکاوە هەواڵەکەی بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە، کە تەقینەوەکە بەهۆی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە بووە لە بەردەم بنکەی پۆلیسی عەینکاوە لە نزیک کونسوڵخانەی ئەمریکا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند سەرچاوە نافەرمییەکان دەڵێن قوربانی هەیە، بەڵام هێشتا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی زانیاریی لەبارەی قوربانییانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە, ئەوە لەکاتێکدایە باس لە برینداربوونی دوو هاونیشتمانیی مەدەنی و دوو پاسەوانی زێرەڤانی دەکرێ.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند، کە ئەو ئۆتۆمبێلەی تەقێنراوەتەوە جۆری هیۆندای سۆناتا بووە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر